به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، شه‌وی ڕابردوو مارک توونێر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران ڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانی سووریای له به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش به کاریگه‌ر وه‌سف کرد.
ناوبراو زیادی کرد: هێزه کوردییه‌کان به هاوڕێتی گرووپه‌کانی دیکه وه‌کوو عه‌ره‌ب، تورکه‌مان و دیتران گوشارێکی زۆریان خستۆته سه‌ر داعش و ئه‌و گرووپه‌یان له زۆربه‌ی ناوچه‌کان کردۆته ده‌ره‌وه.
مارک توونێر له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیارێک له‌باره‌ی به‌شداریی نه‌کردنی کورده‌کان له دانوستانه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وتیشی: کۆمیته‌ی باڵای دانوستانه‌کان به ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ کورده‌کان هان ده‌ده‌ین و ئێمه‌ش له‌و ڕێگایه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین....
کۆتایی کورتە نامە/310: